Muslim Library

له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟

  • له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟

    ئه‌م نوسراوه‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ له‌ فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، وه‌ له‌ وته‌ی زانایان و دانایان سه‌باره‌ت به‌ هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوری و براده‌ری صاڵح و چاك، وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ووریا كردنه‌وه‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ هاوڕی و براده‌ری خراپ، له‌گه‌ڵ ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و شوێنه‌واری ئه‌م و ئه‌ویش.

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    Source: http://www.islamhouse.com/p/168216

    Download:

Facebook Twitter Google+ Pinterest Reddit StumbleUpon Linkedin Tumblr Google Bookmarks Email

Random books

  • ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێكی‌ گرنگ بۆ ژیانی موسڵمان

    په‌رتوكێكه‌: پێكهاتووه‌ له‌ گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له‌ قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك له‌ فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه‌ چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه‌ ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه‌ له‌ سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه‌ له‌ كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك كه‌ موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه‌ بریتیه‌ له‌ (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه‌ له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه‌ له‌ ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له‌ ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه‌ و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله‌ وحه‌فتا كاری خراپ كه‌ ڕێگریان لێكراوه‌ له‌ ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه‌ له‌ گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به‌ وێنه‌وه‌.

    Translators: حاجی ئومێد چروستانی

    Publisher: http://www.tafseer.info

    Source: http://www.islamhouse.com/p/384097

    Download:

  • نیشانه‌ بچوكه‌كانی ڕۆژی دوایی

    ڕۆژی دوایی راستیه‌كی قورئانیه‌و له‌بیرخۆبرده‌وه‌ و خۆگێل كرد له‌ ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دونیایی و له‌ كیس چوونی قیامه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه، وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پایه‌ بڵندو پته‌وه‌كانی ئیمان...وه‌ نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌بنه‌ دوو به‌شه‌وه‌ ـ بچوك و گه‌وره‌ . وه‌ نیشانه‌ بچوكه‌كان ـ زۆر كات ـ له‌ پێش قیامه‌ته‌ به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌هه‌ندێكی رویداوه‌، وه‌هه‌ندێكی روینه‌داوه‌، به‌ڵام ڕوده‌دات هه‌ر چۆن پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆمان هه‌واڵی پێداویین...‌

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Translators: حه‌مزه‌ به‌رزنجی

    Source: http://www.islamhouse.com/p/235034

    Download:

  • مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه‌

    مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه‌ له‌شێوه‌ی مافه‌ مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه‌، كه‌ هه‌ق ئه‌دات به‌ دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه‌ بكات كه‌ به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه‌ دانه‌ر دوو مافی هه‌یه‌: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه‌ كه‌ به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ خۆی بڵاوی بكاته‌وه‌، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كراو.

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Source: http://www.islamhouse.com/p/348437

    Download:

  • چۆن مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده‌ بكه‌ین

    باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه‌، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه‌ له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵگه‌ و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌‌كی زۆر پێداوه‌.

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    Source: http://www.islamhouse.com/p/162007

    Download:

  • زنجیره‌یه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازه‌كان سه‌باره‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسكردنی چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی لاواز وهه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه‌ خراونه‌ته‌ ناو ئاینی موسڵمانانه‌وه وه‌ به‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی ئه‌زانن وكرداری پێ ده‌كه‌ن...‌

    Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    Source: http://www.islamhouse.com/p/232729

    Download:

Select language

Select surah